یانه‌ی به‌ره‌و به‌هه‌شت
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

یانه‌ی به‌ره‌و به‌هه‌شت

یانه‌ی به‌ره‌وبه‌هه‌شت
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 كچانی ڕۆژهه‌ڵات جوانترین كچی كوردستانن

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
Admin
Admin
Admin


عدد المساهمات : 9
تاريخ التسجيل : 30/05/2009
العمر : 30
الموقع : http://yousif.forumalgerie.net

كچانی ڕۆژهه‌ڵات جوانترین كچی كوردستانن Empty
مُساهمةموضوع: كچانی ڕۆژهه‌ڵات جوانترین كچی كوردستانن   كچانی ڕۆژهه‌ڵات جوانترین كچی كوردستانن Emptyالسبت مايو 30, 2009 10:17 pm

رووداو - هەولێر
گۆرانیبێژو میوزیكژەن ئومێد باڵەبان كە ئێستا خەریكی ئامادە كردنی چەند ئاوازێكە بۆ كردنە گۆرانی، بە (رووداو)ی راگەیاند كەسێكی تایبەتی لەژیاندا نییە كە وەكو خۆشەویستێك خۆشی بوێت "بەڵام هاوڕێی كچم هەیەو ئەو كەسەش كە خۆشمدەوێت دەبێ حەتمەن كورد بێت".
باڵەبان لەدایكبووی 1982ی شاری هەولێرە، لەكاتی بێكاریدا زیاتر خەریكی كاری هونەرییەو كاری موزیك بۆ هونەرمەندان دەكات، هەروەها لەوەڵامی ئەوەی ئایا وەرزش دەكات، دەڵێ "بەگشتی زۆر لەگەڵ وەرزشدا نییم بەتایبەت تۆپی پێ، هەتا ئێستا زۆرم هەوڵداوە موعجبی بم بەڵام نەكراوە، بەڵام ئەگەر یاری ریال مەدرید هەبێت و یارییەكە بەهێز بێت تەماشای دەكەم، ئەگەرنا زۆر عاشقی تۆپی پێ نیم كە هەموو كاروبارەكانمی بۆ بەجێبێڵم".
وەكو خۆی باسیكرد ئەو لە چوارپارچەی كوردستان زیاتر كچانی رۆژهەڵاتی كوردستانی پێجوانەو دەڵێ "كچانی رۆژهەڵات جوانترین كچانی كوردستانن". ئومێد لەخواردن زیاتر حەزی لە برنج و مریشكە، بەڵام كەبابیشی زۆر پێخۆشە "بەتایبەت كەبابی هەولێرییان، ئەویش هی هەندێ كەبابخانەی تایبەت".
ئەو مۆسیقاژەنە دایكی لەهەموو كەس زیاتر خۆش دەوێ، لەوبارەیەوە دەڵێ "ئەگەر سیدیەك بەرهەمبێنم حەتمەن لەداهاتوو گۆرانییەك بۆ دایكم دەڵێم، ئەویش ئەوكاتەی كە تێكستێكی جوان و پڕ بەپێست بۆ دایك بدۆزمەوە ".


سه‌رچاوه‌
ڕووداو.نێت
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://yousif.forumalgerie.net
 
كچانی ڕۆژهه‌ڵات جوانترین كچی كوردستانن
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
یانه‌ی به‌ره‌و به‌هه‌شت :: هونه‌ری :: هه‌واڵی هوونه‌ری-
انتقل الى: